گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مامۆستا چۆن بانگیان دەکات؟!

ڕێکەوتێکی سەیر.. 39 خوێندکاران لە قوتابخانەیەکی سلێمانی ناویان محەمەدە کە 19ـیان لە پۆلێکدان

2022.02.23 - 16:11
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێکەوتێکی سەیر.. 39 خوێندکاران لە قوتابخانەیەکی سلێمانی ناویان محەمەدە کە 19ـیان لە پۆلێکدان

ناس کورد-

مامۆستا بیرکاری لە قوتابخانەی (ڕۆژهەڵات) لە سلێمانی توشی سەرسوڕمان بوو کاتێک داوای لە "محەمەد" کرد بچێتە سەر تەختە بۆ شیکردنەوەی پرسیارێک، کەچی 19 خوێندکار هەستانەوە.. مەسەلە چییە؟!

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە حاڵەتێکی دەگمەن و سەیردا، لە کۆی 380 خوێندکار، 39 خوێندکار لە قوتابخانەی (ڕۆژهەڵات) لە سلێمانی ناویان "محەمەد"ـە، لەوەش سەیرتر ئەوەیە 19ـیان لە یەک پۆلدان.

 

کارزان سەردار، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەڵێت، دابەشکردنی خوێندکاران بەسەر پۆلەکاندا بەپێی پیتی ئەبجەدی دەبێت بە مەرجێک هەر پۆلێک لە 25 خوێندکار تێپەڕ نەکات.

3-90.jpg?w=770&resize=770%2C578

لە سەرەتادا مامۆستاکان کێشەیەکی زۆریان لەگەڵ ئەو پۆلەدا هەبوو، بە تایبەت لە کاتی مامەڵەکردنیان لە چالاکییەکانی ڕۆژانە و داغڵکردنی نمرەکانیان.

 

بە ناچاری، ئیدارەی قوتابخانەکە پشتی بەستووە بە بانگکردنی خوێندکارەکانی ئەو پۆلە بە ناوی دووانییەوە، واتە ناوی خۆیان و باوکیان، ئەوەش تاڕادەیەک کێشەکەی چارەسەر کردووە چونکە ناوی دووەمی چوار لە خوێندکارەکانیش وەک یەکە.

5-37.jpg?w=770&resize=770%2C578

ئەو وێنەیەی سەرەوە وێنەی دوو خوێندکاران کە هەردووکیان ناویان "محەمەد کەمال"ـە، بەهۆی لێکچوونی ناوەکانیشیان ئێستا بوونەتە هاوڕێیەکی نزیک.