ناس کورد-
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی حوکمدراوانی بادینان ڕایگەیاند، بە مەرسوومی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان 60%ـی سزای حوکمدراوانی بادینان کەمکراوەتەوە و شەش مانگی دیکە ئازاد دەکرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی خۆبەخشی حوکمدراوانی بادینان بە میدیای نزیک لە سەرۆکی هەرێمی ڕاگەیاند، مەرسوومەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێخۆشبوون نییە، بەڵام بڕیاری سوککردنی سزاکەیە بە رێژەی 60%.
دادگەی تاوانی هەولێر رۆژی 16-2-2021 بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" هەریەکە لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار حەمەدەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە یەکی شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا.