ناس کورد-
گۆڕانی ڕەنگی ئاوی ڕووباری نیل کە سەرچاوەی سەرەکی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی میسرە و بوونی بە قوڕاو ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵک دروست کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
محەمەد عەبدولعاتی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی میسر لە کۆبوونەوەیەکی لەبارەى بارانبارینی زۆر و دروستبوونی لافاو لە پارێزگاکانی بەنی سویف و منیا و باشور سینا ڕایگەیاند، بوونی قوڕاو لە ئاوەکەدا مانای وایە کە "تۆڕی ئاوەڕۆ زۆر بە باشی کار دەکات دوای ئەوەی وڵات ڕووبەڕووی بارانبارینی زۆر و لافاو بوویەوە."
ڕوونیشیکردەوە کە "ئاوی لافاوەکان لمی وردیان لەگەڵدایە، لە شوێنە بەرزەکانەوە لمی زیاتر هەڵدەگرن و دەڕژێنە ناو ڕووباری نیلەوە."
جەختیکردەوە کە دروستبوونی قوڕ و لیتە کاریگەری نەرێنی نابێت لەسەر ئاوی خواردنەوە و ئاوی زەوییە کشتوکاڵییەکان و ڕایگەیاند، بە لایەنی زۆرەوە تەنها دوو ڕۆژ دەمێنێتەوە و دواتر دەنیشێت.
بەپێی ئاماری دەزگا کەشناسییەکانی میسر، ئەو بارانەی ئەمساڵ باریوە، زۆرترینە لە 300 ساڵی ڕابردوودا کە گەیشتووەتە 51 ملیۆن مەتر چوارگۆشە.