ناس کورد-
دانیشتنی دادگای فیدڕاڵیی عێراق دەستیپێکرد بۆ پێداچوونەوە بە سکاڵایەک دژی بڕیاری کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بۆ جاری دووەم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێشتر باسم خەشان، پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا پێشبینی ئەوەی کرد "دادگای فیدڕاڵی دەنگ بدات بە نادەستوریبوونی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری."
وتیشی، "بابەتەکە لێدان نییە لە هیچ حزب و پێکهاتەیەکی سیاسی."
دوای ئەوەی دانیشتنی ڕۆژی 7ی شوباتی 2022ی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئەنجام نەدرا بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسی و تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی، پەرلەمان جارێکی تر دەرگای کاندیدبوونی کردەوە.