گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى: دوو شەپۆلى باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە

2022.02.22 - 21:10
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى: دوو شەپۆلى باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، کۆتایی ئەم مانگە و نیوەی یەکەمی سەرەتای مانگی ئایندە دوو شەپۆلى باران و بەفر هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، تا دوو رۆژی ئایندە کەشی ھەرێم بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش زیاتر ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکاتەوە بە جۆرێک لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم تا نێوان ٢٠ بۆ ٢٤ پلەی سیلیزی بەزردەبێتەوە و لەناوچە نزمەکان و ناوچەکانی گەرمیان تا زیاتر لە ٢٦ پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە .

 

دەشڵێت لە رۆژانی ھەینی و شەممەدا ٢٦-٢-٢٠٢٢ پێشبینی دەکرێت ناوچەکە بکەوێتەوە ژێر کاریگەری ھەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور بە شێوەیەکی مامناوەند شەپۆلێکی تاو تاوی بەھارەی بارانبارین و ھەورە تریشقە ناوچەکە دەگرێتەوە زیاتریش کاریگەری لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین دەبێت، لەسەرجەم ناوچەکاندا کاریگەریەکی مامناوەندی دەبێت و بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەکاندا دەبارێت.

 

بەوتەى ئاراس جەبار، لە نیوەی یەکەمی سەرەتای مانگی ئایندەدا ئەگەری ھاتنی شەپۆلی زۆر باشی بارانبارین بە ئاراستەی ناوچەکە لە ئارادا ھەیە.

May be an image of map, sky and text