ناس کورد-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا موقتەدا سەدر سەردانى هەولێر بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڤیان سەبری لەلێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بۆ کەناڵى "رووداو" وتى "دوێنێ موقتەدا سەدر لەبەغدا بوو، چاوەرواندەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا بچێتە ھەولێر".
وتیشى "گفتوگۆکان بەردەوامن بە تایبەت لەسەر پشکی سەرۆک کۆمار، ھاوپەیمانێتی سێ قۆڵی پارتی سەدر و سوننەکانیش بەردەوامە."
ئەگەرى سەردانى سەدر بۆ هەولێر دواى بڵاوبوونەوەى ئەو هەواڵانە دێت کە باس لەوەدەکەن سەدر نوێنەرێکى ناردووەتە هەولێر و لەگەڵ پارتى کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆى پێکهێنانى حکومەت و هاوپەیمانى سێقۆڵى.