گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کورسی پێکهاتەکان

دادوەرێكی عێراقی بڕیارەكەی دادگاى فیدراڵى بۆ ’’ناس’’ ڕاڤە دەكات

2022.02.22 - 17:38
App store icon Play store icon Play store icon
دادوەرێكی عێراقی بڕیارەكەی دادگاى فیدراڵى بۆ ’’ناس’’ ڕاڤە دەكات

ناس کورد-

 

دادوەر ڕەحیم عگێلی سەرۆكی پیشووتری دەزگای نەزاهە رایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لەبارەى کورسی پێکهاتەکان بۆ بەدیهێنانى یەکسانییە لەو کورسییانەى لەپەرلەمانى عێراق بۆیان تەرخانکراوە، بۆ ئەوەش پێویستە یاسایەکى تایبەت دەربکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەحیم عگێلی (22-2-2022) بۆ "ناس" لەبارەی دادگای فیدراڵی وتى "بڕیاری دادگا لەسەر سكاڵای پەرلەمانتارێك بووە كە دەڵێت لە نەینەوا كورسییەكی كۆتامان بۆ تەرخانكراوە كەچی دهۆك ناگرێتەوە، لە كاتێكدا 150 هەزار دەنگمان هەیە بەپێی تۆماری دەنگدەران و لە نەینەواش كورسییەكە هەمووكەس دەنگی بۆ ئەدات نەك تەنها ئێزیدییەكان، دادگاش بڕیاری داوە بۆ ئەوان و كوردى شەبەك و كوردی فەیلی بەبێ ئەوەی كەس سكاڵای هەبێت پێویستە یەكسانی هەبێت لە تەرخانكردنی كۆتاكانیان".

 

وتیشى "بڕیارەكە داوای كردووە یاسایەك دەربكرێت ئەو سێ پێكهاتەیە یەكسان بكرێن لەگەڵ مەسیحییەكان و سابیئە. بەڵام ڕوون نییە ئەو یەكسانییە چۆنە. كۆتا خۆی جیاكردنەوەیەكی ئەرێنییە و یەكسانی نییە، چۆن ئێستا یەكسانی بەرپا بكەیت ئەوەیان من نازانم".

 

بەپێی بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى  (22-2-2022) تەرخانکردنى كورسی تایبەت بە پێکهاتەکانى ئێزیدی و فەیلییەكان لە پەرلەمان نادەستورییە.

 

یوسف محەمەد پەرلەمانتارى خولى پێشووى پەرلەمانى عێراق لە تویتێکدا نوسیویەتى "بڕیارەکەى دادگا ماناى ئەوەیە عێراق یەک بازنەیەى هەڵبژاردنە بۆ کێبڕکێ لەسەر کورسی کۆتاکان".

No description available.