گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەموارى یاساى هەڵبژاردن

پارتى رێککەوتنى لەگەڵ فراکسیۆنەکان راگەیاند: زۆرینە ناسەپێنین

2022.02.22 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى رێککەوتنى لەگەڵ فراکسیۆنەکان راگەیاند: زۆرینە ناسەپێنین

ناس کورد-

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ فراکسیۆنەکان ڕێک کەوتوون لەسەر ئەوەى ھەر لایەنێک بیەوێت یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتەوە، پێویستە پڕۆژە پێشکەش بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانا مەلا خالید 22-2-2022 بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت "لەگەڵ فراکسیۆنەکانی پەرلەمان گەیشتووینەتە ڕێککەوتن ھەر فراکسیۆنێک داوای ھەموار یاسای ھەڵبژاردن بکات، ئەوە پێویستە پڕۆژەی ھەبێت و پڕۆژەکەی پێشکەش بە پەرلەمانی کوردستان بکات، ئەمە لە دواین کۆبوونەوە بۆچوونی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان بووە.''

 

وتیشى "ئێمە وەک پارتی لەگەڵ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن نین، چونکە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن کاتی پێویستە و کاتیش درەنگە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردن بدرێت.''

 

زانا مەلا خالید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ھەر پڕۆژەیەک لەلایەن ھەر فراکسیۆنێکەوە پێشکەش بکرێت بۆ ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن، ئەوە پێویستە ڕێککەوتنی سیاسیی لەسەر ھەبێت "ئێمەیش وەک پارتی دڵنیایی ئەوەمان بە لایەنەکان داوە کە زۆرینەی خۆمان ناسەپێنین لەسەر ھیچ پڕۆژەیەک بۆ ھەمواری ھەڵبژاردن".

 

دوا هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كوردستان لە 30ی ئەیلولی 2018 بەرێوەچووە و لە هەمان بەرواری ئەمساڵ چوار ساڵ بەسەریدا تێپەڕ دەكات، بەڵام دیار نییە هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا بەڕێوەدەچێت یان نا، بەهۆى ناکۆکى لایەنەکانەوە لەسەر کۆمسیۆن و هەموارى یاساى هەڵبژاردن.