گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم: رووداوى تەقەکردنەکەى هەولێر کردەوەیەکى تیرۆریستى بوو

2019.07.18 - 19:28
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم: رووداوى تەقەکردنەکەى هەولێر کردەوەیەکى تیرۆریستى بوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، رووداوى تەقەکردنەکەى هەولێر و کوژرانى سێ هاووڵاتى لە شوێنى رووداوەکە، کردەوەیەکى تیرۆریستى بووە. . جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، رووداوەکە تیرۆریستى بووە و بەرنامەى بۆ داڕێژراوە. .   دەقى راگەیەندراوەکە:   .   راگەیێنراویک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە   . وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان: رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆ داڕێژراو بوو. . بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رووداوی تەقەکردنەکەی هەولێر لە رۆژی 17 ی تەمووزی 2019 کە بووە هۆی گیان لە دەستدانی 3 کەس، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئامانجدار وپلان بۆداڕێژراو بووە. . لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن وپێشڤەچوونیش هەیە و بەم نزیکانەش هاووڵاتییان لە قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئاگادار دەکەینەوە . . جوتيار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان   .