گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی نرخی دۆلار دیاری کرا

2022.02.22 - 16:15
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی نرخی دۆلار دیاری کرا

ناس کورد-

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی دووشەممەی داهاتووی دیاریکرد بۆ کۆبوونەوە لەبارەى نرخی دۆلار و کاریگەرییەکانی لەسەر بازاڕ بە میوانداری عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا (22-2-2022) کە وێنەیەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێز عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی میوانداری دەکرێت لەسەر داوای پەرلەمانتار بورهان مەعموری بە پشتبەستن بە 100 واژۆی پەرلەمانتاران."

 

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، "لە کۆبوونەوەکەدا دەنگ لەسەر پێکهێنانی لیژنەکانی پەرلەمان و دابەشکردنی پەرلەمانتاران بەسەر لیژنەکاندا دەدرێت."