گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بخوێنەوە

زانیاری لەسەر ئەو دوو بەشەخۆراکەی لە مانگی ڕەمەزاندا دابەشدەکرێت

2022.02.22 - 13:29
App store icon Play store icon Play store icon
زانیاری لەسەر ئەو دوو بەشەخۆراکەی لە مانگی ڕەمەزاندا دابەشدەکرێت

ناس کورد-

وەزارەتی بازرگانیی عێراق لیژنەیەکی بە سەرپەرشتی خودی وەزیر پێکهێنا بۆ چاودێریکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان کە لە بەشەخۆراک پێکهاتووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (22-2-2022) دەڵێت، لیژنەکە بۆ دڵنیابوونە لە دابەشکردنی هەردوو بەشەخۆراکەکەی مانگی ڕەمەزان بە باشی و چاودێریکردنی لە کاتی خۆیدا.

 

ناوبراو جەختیکردەوە بەوە "بەشەخۆراکی یەکەم پێش مانگی ڕەمەزان دابەشدەکرێت و بەشەخۆراکی دووەمیش لە ناوەڕاستی مانگەکەدا دابەشدەکرێت."

 

وتەبێژەکەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕاشیگەیاند، "وەزارەت هەموو ڕێکارەکانی گرتووەتەبەر بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی ماددەکانی خۆراک پێش مانگی ڕەمەزان بە هاوڵاتیان" و وتی، "چاودێری سەرجەم کۆمپانیاکان لە باکور و باشورەوە دەکرێت کە خواردنەکان دەهێنن."

 

ڕۆژی 15ی شوباتی 2021، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی دا بە دابەشکردنی دوو بەشەخۆراک بۆ مانگی ڕەمەزان.

 

پێشتر وتەبێژەکەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق (12-2-2022) بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندبوو، " پڕۆژەی سەبەتەی خۆراک بەردەوامە و به‌ ڕێژەیەکی باشیش سەرکەوتنى بەدەستهێناوه‌ و بەدەوامیش دەبێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزارەتی بازرگانی بەنیازە لە داهاتوودا چەند ماددەیەکی دیکە بۆ سەبەتەکە زیاد بکات."