ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیى سلێمانى هۆشداریی به نه‌خۆشخانه تایبەتەکان ده‌دات کە ئه‌مڕۆ هیچ جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى منداڵبوون ئه‌نجامنه‌ده‌ن، دەشڵێت، هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك سه‌رپێچى بكات، 72 كاتژمێر هۆڵى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ى داده‌خرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەری به‌شى پشكنین و به‌دواداچونى كۆنترۆڵى جۆریی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستیى سلێمانى سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه تایبەکانی سلێمانى ئاگاداركراونه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ سێشەممە 22-2-2022 هیچ جۆره نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك له‌كاتى ده‌وامى به‌یانیاندا ئه‌نجامنه‌درێت به‌تایبه‌ت نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵبوون، "جگه لهپزیشكى پسپۆڕى نه‌شته‌رگه‌ریی خانه‌نشین و پزیشكى بێهۆشكاریی خانه‌نشین."
لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك سه‌رپێچى بكات، ئه‌وا له‌ڕێگه‌ى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه ماوه‌ى 72 كاتژمێر هۆڵى نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ى داده‌خرێت، له‌به‌رئه‌وه خۆتان به‌رپرسیار ده‌بن".
نوسراوەکەی تەندروستیی سلێمانی لەدوای ڕاپۆرتێکی "ناس کورد" هات کە دەرهێنانی منداڵ لە سکی دایک پێش وەختی خۆی یاخود دواخستنی لەدایکبوون بە مەبەستی لەدایکبوونی منداڵ لە بەروارێکی جوان خەریکە دەبێتە دیاردە و لە ڕاپۆرتەکە مەترسییەکانی ئەو کارەش ئاشکرا کرا.
ڕاپۆرتەکەی ناس کورد: زیانەکانی دەرهێنانی منداڵ لە سکی دایک پێش وەختی خۆی