گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەڵوێستی ئێران لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ئاشکرا کرا

2022.02.22 - 09:35
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی ئێران لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ئاشکرا کرا

ناس کورد- 

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران ڕایگەیاند، بۆچونی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی وه‌ك بۆچونی وڵاتانی دیكه‌یه‌ و به‌كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی ده‌زانن، دەشڵێت، هەرێمی کوردستان ڕۆژانە نزیکەی 35 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگەی ئێرانەوە دەفرۆشرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ تاران (سێشەممە 22-2-2022) ده‌رباره‌ی بۆچونی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و غاز له‌ هه‌رێمی كوردستان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "من پێم وایه‌ بۆچوونی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك بۆچوونی وڵاتانی دیكه‌ وایه‌، هه‌موویان یه‌ك بۆچوونیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری داوه‌ به‌ ڕاگرتنی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به‌ بێ ڕه‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ند له‌ چوارچێوه‌ی یاسای فرۆشتنی نه‌وت و گاز، واته‌ ئێران وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ كێشه‌یه‌كی نێوخۆیی عێراقی ده‌زانن پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقی له‌ ڕێگای یاسایی و سیاسی ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌ ڕه‌چاوكردنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا، بۆیه‌ پێم وانـیه‌ ئێران بتوانێت پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ بجوڵێته‌وه‌." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ده‌رباره‌ی به‌شداری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ كڕین و فرۆشتنی نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی من پێی ئاگاداربم، چونكه‌ مه‌رج نیـیه‌ 100% هه‌مو شتێك ئاگاداربم، نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێگای ئێرانه‌وه‌ نافرۆشرێت ته‌نها به‌ شێوازێكی زۆر كه‌م نه‌بێت كه‌ له‌ باشترین حاڵه‌تدا به‌ نه‌وت و نه‌وتی ڕه‌شیش ترانزێت ده‌كرێت له‌ ڕێگای ئێرانی یان جاری وا هه‌یه‌ دراوه‌ به‌ پاڵاوگه‌كانی ئێران له‌ نزیك مه‌رز وه‌كو كرمانشان، نه‌گه‌یشتووەته‌ 30-35 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا، بۆیه‌ ڕێژه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده‌ شایسته‌ و شیاو نیه‌ كه‌ هه‌مو لایه‌ك ده‌زانن له‌ ڕێگای تانكه‌ره‌وه‌یه‌، به‌ڵام نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وه‌ی كه‌ باس ده‌كرێت بڕی 450 هه‌زار به‌رمیل ڕۆژانه‌ ده‌فرۆشرێت هه‌موی له‌ ڕێگای بۆری نه‌وته‌ كه‌ له‌ به‌نده‌ری جیهانی توركیایه‌".

 

نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ تاران باسی له‌وه‌شكردووە، "تا ئێستا وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌ت ئاگادار نه‌كراومه‌ته‌وه‌ كه‌ چی ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام منیش وه‌كو خه‌ڵك بۆی هه‌یه‌ بیستبێتم، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌ نه‌وتیه‌كان له‌ ڕێگای ئێرانه‌وه‌ به‌ڵێ ترانزێت ده‌كرێت ئه‌وجا چه‌نده‌ چه‌ند نیـیه‌ نازانم، به‌ڵام ئه‌مه‌ وه‌كو حكومه‌تی ئێران نیـیه‌ كه‌ بازرگانی ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌رێم، به‌ڵكو وه‌ك بارزگانه‌كانه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش جیاوازی هه‌یه‌".

 

سه‌باره‌ت به‌و ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ هه‌ندێك باسی ده‌كه‌ن كه‌ ئێران له‌ پشت بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقه‌وه‌ بێت، دەباغ دەڵێت "وایلێهاتوه‌ ئه‌گه‌ر بێت و به‌فر و باران له‌ ناوچه‌كه‌ ببارێت زیان له‌ هه‌رێمی كوردستان یان عێراق بدات ده‌ڵێن ئێرانه‌، به‌شێكی به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌و سیاسه‌ته‌ی له‌ عێراق پیاده‌ ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئاماده‌یی نه‌بێت له‌ لایه‌نی لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان بۆ ده‌ستخستنه‌ نێو كاروباره‌كان ئێران و ئه‌مریكا و توركیا چ ده‌سه‌ڵاتێكیان هه‌یه‌ بێن به‌ سه‌ریاندا فه‌رزی بكه‌ن؟ هه‌روه‌ها هۆكارێكی دیكه‌ به‌نده‌ به‌و سیاسه‌ته‌ گشتیه‌ی كه‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه‌ كه‌ له‌ كاتی خۆیدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێن".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " له‌و دیدارانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌نجامیان دا له‌گه‌ڵ شانده‌ بیانیه‌كان زۆرینه‌یان هاوهه‌ڵوێست بون بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كێشه‌یه‌كی نێوخۆیی عێراقه‌، چونكه‌ دادگای فیدراڵی دامه‌زراوه‌یه‌كی یاسایی به‌رزه‌ له‌ دنیای ده‌ره‌وه‌ش دانی پێدانراوه‌".