ناس کورد-
پارێزگارى بانکى ناوەندى وەڵامى پرسیارێکى پەرلەمانى دایەوە پەیوەست بە نرخى دۆلار، بارودۆخ و هۆکارى بڕیارى بەرزکردنەوەى نرخ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا غالب پارێزگارى بانکى ناوەندى لە وەڵامەکەیدا جەختیکردووەتەوە بانکى ناوەندى بەرپرسە لەدیاریکردنى بەهاى دینار بەرانبەر دۆلار، هۆکارى بڕیارى گۆڕانکاریی لە نرخەکەى پەیوەندیدار بووە بە دۆخى داراییەوە.
دەشڵێت، نزمى مانەوەى بەهاى دۆلار بەرانبەر دینار دەبووە هۆى کەمبوونەوەى داهاتى ناوخۆیی، داخستنى کارگە ناوخۆییەکان، کەمبوونەوەى داهات بەهۆى داڕوخانى نرخى نەوتەوە.