گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەرلەمانتارێک: ھەرێم خەریکە عێراق توشی قەیرانی بەنزین دەکات

2022.02.21 - 15:31
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک: ھەرێم خەریکە عێراق توشی قەیرانی بەنزین دەکات

ناس کورد- 

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ھەرێم خەریکە عێراق توشی قەیرانی بەنزین دەکات و لە بەنزینخانەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقەوە بەنزین بە قاچاخ دەهێنرێت بۆ هەرێم، چونکە لە هەرێم بەنزینەکە پارەی زیاتر دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 21-2-2022) ڕایگەیاند، :لەعێراق دوو جۆر بەنزین ھەیە ئەوەی پێی دەوترێ محسن لیتری بە ٦٥٠ دینارە بە بازرگانی، بەنزینی نۆرماڵ کە تێکەڵە لەگەڵ محسن بە ٤٥٠ دینارە بە حکومی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پاش بەدواداچون لەعێراق بۆ کەمبوونەوەی بەنزین و زۆربوونی قەرەباڵغی لە وێستگەکانی بەنزین دەرکەوت ئێستا کۆمەڵێ بەنزینخانەی ئەھلی بەنزینە محسنەکە بەقاچاخ دەھێنن بۆ ھەرێم چونکە لیتری  هەزار دینار دەکات." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەبۆیە بڕیاردرا کۆمەڵێکی زۆر بەنزینخانە لەنزیک ھەرێم دابخەن و بازگەکان توندتر بکەن، چونکە عێراق دەڵێت ئەو بەنزینەی کە محسنە و لیتری دەدرێت بە ٦٥٠ دینار، لەسەر حکومەت هەزار و ٥٠ دینار کەوتووە، حکومەت بۆ ھەر لیترێک ٦٠٠ دیناری خستووەتە سەر، ڕازی نابن بھێنرێتە ھەرێم بەقاچاخ، ئەوان دەڵێن بەفەرمی بەشێک لەو بەنزینە دەدەین بەپارێزگاکانی ھەرێم ئێستا بەقاچاخیش دەبرێت." 

 

ئەوە پەرلەمانتارە دەڵێت، "حکومەتی ھەرێم ئامادە نییە یەک دینار و یەک لیتر بەنزین ھاوکاری خەڵک بکات."