گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

شاسوار عەبدولواحید لەسەر ژەهرخواردکردنی کازم فاروق هاتەدەنگ

2022.02.21 - 14:23
App store icon Play store icon Play store icon
شاسوار عەبدولواحید لەسەر ژەهرخواردکردنی کازم فاروق هاتەدەنگ

ناس کورد- 

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، تەندروستیی کازم فاروقی سەرۆکی فراکسیۆنی حزبەکە لە پەرلەمانی کوردستان زۆر باشە و دەشڵێت، هیچ ناکۆکییەکیان نییە و ژەهرخواردکردنیشی دوورە لە ڕاستییەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە میانەی کۆڕبەندی سەنتەری نالیا بۆ لێکەوتەکانی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی نادەستوری ناساندنی یاسای دەستوری نەوت و گازی هەرێم (دووشەممە 21-2-2022) لەبارەی تەندروستیی د. کازم فاروق، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕوونکردنەوەی دا. 

 

شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەکرد، "خۆم چەند جارێك چووم بۆلای دكتۆر كازم و ئێستا تەندروستیی زۆر باشە، نەخۆشیەكەی هەندێك ئیلتیهاباتی گەدەیەتی و مەترسی نیە، پێشنیازیشم كردووە بە فڕۆكەی تایبەت بینێرینە دەرەوە بۆ چارەسەر." 

 

ئەوەشی خستەڕوو، "مەسەلەی ژەهرخواردكردنی زۆر باوەڕم پێی نیە لە ئێستادا شتێكی وا نیە و شتی وام بەرگوێ نەكەوتووە." 

 

هاوکات لەبارەی دروستبوونی ناکۆکی لەنێوانیان، باسی لەوەکرد، "ئێمە هیچ ناكۆكیمان نیە و خۆم چەند جارێك سەردانم كردووە لەخۆم زیاتر متمانەم پێیەتی، ماڵ و كەسوكار و دایكم و خێزانیشم سەردانمان كردووە."