گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مەسرور بارزانی لەبارەی دۆسیەی نەوت چی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وت؟

2022.02.21 - 14:13
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانی لەبارەی دۆسیەی نەوت چی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وت؟

ناس کورد- 

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە میانەی کۆڕبەندی میونشن و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتان، سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، هاوکاربن لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە ھاوکات ئەندامی شاندی سەرۆکوەزیران بوو لە کۆڕبەندی ئاسایشی میونشن (دووشەممە 21-2-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند، "لە کۆڕبەندی ئاسایشی میونشندا کە ساڵانە دەبەسترێت و سەرکردەکانی وڵاتان تێدا کۆدەبنەوە، لە چوارچێوەی کۆنفڕانسەکە، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، ژمارەیەک کۆبوونەوەی گرنگی ھەبوو کە جێگای سەرنج و بایەخی ئاماددەبووان بوو، بە تایبەتی لە سەر دوایین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پڕۆسەی پێکھێنانی حکوومەت".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران لەگەڵ سەرکردەی وڵاتان، قسەیان لەسەر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق کرد، لەسەر بابەتی نەوت و وزەی کوردستان، کە جێگای بایەخی وەفدەکان بوو، ھاوکات سەرۆکی حکوومەت زۆر بە وردی باسی لەو مەلەفانە کرد و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە بڕیارەکە بڕیارێکی نادەستووری نا دادپەروەری بووە بەرامبەر کوردستان، بۆیە پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھاوکاربن لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا".

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەشێکی تری کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ گەورە بەرپرسانی وڵاتەکان باسکردن بووە لەسەر پەیوەندی دوو لایەنە و ڕیفۆرم و چاکسازی و کاروباری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوون".