گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێبڕکێی سەرۆک کۆمار

’’بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانى’’..زێبارى قسەى نوێ لەسەر دورخستنەوەى دەکات

2022.02.21 - 12:40
App store icon Play store icon Play store icon
’’بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانى’’..زێبارى قسەى نوێ لەسەر دورخستنەوەى دەکات

ناس کورد-

 

هۆشیار زێبارى هەریەکە لە بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانى تۆمەتبارکرد بەوەى لەپشت جوڵاندنى ئەو سکاڵایەوە بوونە کە لەدادگاى فیدراڵى لەسەرى تۆمارکراو بەهۆیەوە بێبەشکرا لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زێبارى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى بی بی سی وتى، ئەو سکاڵایە لەلایەن سێ پەرلەمانتارى یەکێتییەوە لەسەرى تۆمارکراوە و لەلایەن بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانییەوە جوڵێنراوە.

 

 

 

دەشڵێت، چارەسەرى زۆریان خستووەتە بەردەم یەکێتى بۆ دەستهەڵگرتن لەپۆستى سەرۆک کۆمار، لەوانە پێدانى سەرجەم پۆستەکانى دیکە، بەڵام ئەوان رەتیان کردووەتەوە "ناكرێت ئێمە 31 كورسیمان هەیە، یەكێتی 17 بۆ 18 كورسی هەیە یەكسان بین". 

 

 

 

زێبارى باس لەوەشدەکات کە ئەو سەربازى سیاسی مەسعود بارزانییە و ئەوەى ئەو فەرمانى پێ بکات جێبەجێی دەکات.



زێباری هێرشی كردە سەر بەشێك لە دادوەرەكان و ڕایگەیاند، ئەوانە بەعسی بوون و دەڵێت، ”هەندێكیان مەزهەبی خۆیان لە سوننەوە گۆڕیوە بۆ شیعە و لەلایەن میلیشیاكانەوە لەناو دادگاكاندا دانراون.”

 

دادگای فیدڕاڵی (13-2-2022) بڕیاری دا بەوەی هۆشیار زێباری ناتوانێت خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بکات، بەوپێیەی مەرجەکانی "باشی ناوبانگ و ڕاساڵی" تێدا نییە. 

 

  

 

دواى بڕیارەکە پارتى رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کاندیدکرد.