گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕاگەیەنراوێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی زیاکردنی باج لەسەر هاووڵاتیان

2022.02.21 - 11:52
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی زیاکردنی باج لەسەر هاووڵاتیان

ناس کورد- 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەبارەی ڕێکخستنەوەی باج لە هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لەم ماوەیەدا گلەیی هەبووە کە رێژەی باجی پیشەوەران و خاوەن دوکان و پیشە بچووکەکان زیاد بووە،  بۆیە فەرمانی بە لایەنە پەیوەندارەکان کردووە کە دیارکردنی رێژەی باج بۆ پیشەوران بە رێگەی مەزندە رابگیرێت و ڕەچاوی دۆخی ئابووری و ژیانی پیشەوەران بکرێت، دەشڵێت، حکومەت باج زیاد ناکات، بەڵکو ڕێکی دەخاتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە: 

 

یەکێک لە ئامانجەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەکەیدا، رێکخستنەوەی باج لە هەرێم بووە. حکومەت وەک دەسەڵاتی جێبەجێکردن ناتوانێت باج زیاد بکات, بەلکو ئەرکی ئەم دەسەلاتە تەنھا جێبەجێکردنی یاساکانە و ئەو رێکارانەی گیراونەتەبەریش ئامانج لێیان تەنھا رێکخستنەوەی باج و رێگری کردن بووە لە خۆدزینەوە لە دانی باج. هەر لەم چوارچێوەیەدا باجی کۆمپانیا گەورەکان و گەورە باجدەران رێکخراوەتەوە و ئەم چەندەش کاریگەریی لە سەر زیادکردنی داهات هەبووە و ئەم داهاتەش بۆ خزمەتی هاولاتیان دەبێت.

 

لەم ماوەیەدا گلەیی هەبووە کە رێژەی باجی پیشەوەران و خاوەن دوکان و پیشە بچووکەکان زیاد بووە، جەنابی سەرۆکی حکومەت خۆی بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتەکە کرد و دوای چەند کۆبوونەوەیەک فەرمانی بە لایەنە پەیوەندارەکان کردووە کە دیارکردنی رێژەی باج بۆ پیشەوران بە رێگەی مەزندە رابگیرێت و وێرای بەردەوامی لە کۆکردنەوەی باج، ڕەچاوی دۆخی ئابووری و ژیانی پیشەوەران بکرێت و نابێت باج ببێتە هۆی لاوازکردنی جوڵەی ناو بازار.

 

حکومەتی هەرێم بە رێگەی بسپۆرانی بواری باج، خەریکی رێکخستنەوەی رێکارەکانی وەرگرتنی باجن بە شێوەیەک کە دیارکردنی رێژە و و کۆکردنەوەی باج بە شێوەیەکی گونجاو و دادپەروەرانە و شەفاف بێت. تا ئامادەبوونی ئەو سیستەمەش نابێت بارگرانیی دارایی بۆ پیشەوەران دروست ببێت.

 

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢١/٢/٢٠٢٢