گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتى ’’خراپترین سیناریۆ’’ بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار دەخاتەڕوو

2022.02.20 - 20:34
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى ’’خراپترین سیناریۆ’’ بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار دەخاتەڕوو

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى پارتى رایگەیاند، پێش قسەکردن لەسەر کارنامەى کابینەى نوێ دەبێت سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرێت و خراپترین سیناریۆش ئەوەیە لەگەڵ یەکێتى بەدوو کاندیدى جیا بچنە کێبڕکێی بەدەستهێنانى ئەو پۆستەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هۆشیار سیوەیلى بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاى حزبەکەى وتى "هیوادارین ئەوەى 2018 دوبارە نەبێتەوە کورد بەچەند کاندیدێکەوە بچێتە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارەوە".

 

وتیشى "ئەگەر ئەوە روویدا  ئێمە هەوڵى تەواوى خۆمان دەدەین بۆ سەرکەوتنى کاندیدەکەمان و یەکێتیش کاندیدى خۆى هەیە، خراپترین سیناریۆش ئەوەیە بەدوو کاندیدەوە بچینە کێبڕکێ وە، ئێمە پشتئەستورین بەهاوپەیمانێتییەکەمان، لەکاتێکدا ساڵى 2018 ئەو هاوپەیمانێتییەمان نەبوو".

 

لەبارەى گرەنتى جێبەجێکردنى رێککەوتنى هاوپەیمانى سێ قۆڵى، سیوەیلى وتى "لە سیاسەتدا هیچ گرەنتییەک نییە بۆ رێکەوتنەکان، بەڵام مامەڵە لەگەڵ واقیعدا دەکەیت و لەسەر بنەماى ئەوە خوێندنەوە بۆ داهاتوو دەکەیت".

 

رونیشیکردەوە "بەڵام ئەوەى روونە ئەوەیە ئەو سەرکردانەى ئەگەر هەیە ببنە سەرۆک وەزیران تاقیکراونەتەوە و نەیانتوانیوە بەرژەوەندییەکانى هەرێم بپارێزن بەتایبەتى مالیکى و عەبادى، بگرە هەندێکجار دژایەتیان کردووە، بۆیە دەمانەوێت شێوازێکى نوێى حکومڕانى پەیڕەو بکەین".

 

سیوەیلى دەشڵێت، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دژایەتى راستەوخۆ بوو بۆ هەرێم، هاوپەیمانێتى سێ قۆڵى، پێکهێنانى حکومەتى زۆرینەى نیشتیمانى.

 

باسى لەوەشکردووە، بارزانى سەدر و حەلبوسى کۆدەنەوە بۆ قسەکردن لەسەر کارنامەى حکومەتى داهاتوو، بەڵام پێش ئەوە دەبێت سەرۆک کۆمارى نوێ هەڵبژێردرێت.