ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک ڤیدیۆی دوو تۆمەتباری بڵاوکردەوە کە لەسەر وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی سوکایەتیکردن بە کەسێکی بەساڵاچوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەستگیرکراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک (یەکشەممە 20-2-2022) ڕایگەیاند، "پێش نزیکەی هەفتەیەک ڤیدیۆی کەسێکی بەساڵاچوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، پۆلیسی دهۆک توانی ئەو کەسانە بناسێتەوە کە بوونەتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە و دەستگیریان بکات".
لە دانپێدانانەکەدا یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەڵێت، "دیمەنی ئەو بەساڵاچووەم گرتووە و بۆ چەند کەسێکم ناردووە، نەمزانی دەگاتە ئەو ڕادەیە و پەشیمانم".