کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - ئەحمەد مستەفا نوێنه‌رى عهریزهنووسهكانى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، بهئهلكترۆنیكردنى كاره‌كانى دادنووسەكانى هه‌رێمى كوردستان و پێدانى به كه‌رتى تایبه‌ت ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، و وه‌زاره‌تى داد هیچ حسابێكى بۆ ئه‌زموونى زیاتر له 20ساڵى ئێمه نه‌كردووه. . وتیشى، ئێمه دژى سیستمى ئهلكرتۆنى نین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت هاوشێوه‌ى دادگاى سلێمانى و فه‌رمانگه‌ى تاپۆ بێت، كه كراوون به سیتسمى ئه‌لكترۆنى و بڕى چوار بۆ پێنج هه‌زار دینار له هاوڵاتى وه‌رده‌گرن، نه‌ك ئێستا كه به‌پێى سیستمه‌كه ڕۆتین زیادیكردووه و بڕى 25 هه‌زار دیناریش بۆ مامه‌ڵه له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت. .