ناس کورد-
نرخى دۆلار لەکاتى داخستنى بازاڕدا دابەزینى زیاترى بەخۆوە بینى و بەراورد بە نرخى کردنەوەى زیاتر شکا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نرخى 100 دۆلار ئێوارەى ئەمڕۆ لەکاتى داخستندا بە 143 هەزار و 750 دینار مامەڵەى پێوەکرا، لەکاتێکدا سەرلەبەیانى ئەمڕۆ لە کردنەوەی بازاڕدا بەرامبەر 146.500 دینار بوو.
نرخى دۆلار لەرۆژى 18-2-2022 ەوە رووى لە نزمبوونەوە کردووە، دواى داواکەى موقتەدا سەدر بۆ بانگهێشتکردنى وەزیرى دارایی و پارێزگارى بانکى ناوەندى لەلایەن پەرلەمانەوە بەمەبەستى تاوتوێکردنى دابەزینى بەهاى ئەو دراوە بەرانبەر دینار.
هەریەکە لە وەزیرى دارایی و پارێزگارى بانکى ناوەندى تا ئێستا جەختدەکەنەوە کە نرخى دۆلار دانابەزێت، بەڵام لەئیستادا نرخى ئەو دراوە لەخوار نرخى فەرمى بانکى ناوەندییەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.