گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هۆکارى گرانبوونى دیاریکرا

سوتەمەنى هەولێر ’’چارەسەرى یەکجاریی’’ بۆ بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین دەخاتەڕوو

2022.02.20 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
سوتەمەنى هەولێر ’’چارەسەرى یەکجاریی’’ بۆ بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین دەخاتەڕوو

ناس کورد-

 

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین بۆ دوو ھۆکار دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت باشترین چارەسەر ئەوەیە کە نەوت بۆ پاڵاوگەکان دابین بکرێت و کێشەکە بە یەکجاری چارەسەر دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 ئاری کاکە شین بە پێگەى فەرمى پارتى وت ''نرخی یەک لیتر بەنزینی باش ئێستا لە شاری ھەولێر بە٩٠٠ دینارە کە بەنزینی کارە و ھۆکاری گرانیی بەنزینیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەنزین ھاوردە دەکرێت و نرخەکەی گران بووە و جگە لەوەش، عێراق ڕێگە بە ھاوردەکردنی بەنزین بۆ ھەرێم نادات لە پارێزگاکانی خۆیانەوە و ئەو بڕەی بۆ ئێمەش ڕەوانەی دەکەن بۆ نیوەیان کەم کردووەتەوە کە ڕۆژانە ١٠ تەنکەر بەنزینمان بۆ دەھات، ئێستا بۆ ٥ تەنکەر کەم بووەتەوە.''

 

وتیشی ''حکوومەتی ھەرێم بەردەوام لەگەڵ ئێمە لەسەر خەتە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە و لە ھەوڵی بەردەوام دان، بەتایبەت لە شێوازی دابەشکردنی بەنزین و ڕێکخستنی و، لە ھەر شوێنێک گرفتێک ھەبێت داوا دەکەن بە زووترین کات چارەسەر بکرێت و باشترین ڕێگەش بۆ ئەوەی ئەو کێشەیە بەتەواوی چارەسەر بکرێت، ئەوەیە کە نەوت بۆ پاڵاوگەکان دابین بکرێت و کێشەکە بەتەواوی چارەسەر دەبێت.''