گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیس زانیاری دەدات

لە سلێمانی پیاوێک بە تۆمەتی سوتاندنی ژنەکەی دەستگیرکرا

2022.02.20 - 13:16
App store icon Play store icon Play store icon
لە سلێمانی پیاوێک بە تۆمەتی سوتاندنی ژنەکەی دەستگیرکرا

ناس کورد-

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات لە شاری سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ نه‌وتی‌ كردبوو به‌ هاوسه‌ره‌كه‌یدا و سوتاندبووی‌ و دواتر هه‌ڵاتبوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پۆلیسی سلێمانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (20-2-2022) دەڵێت، "دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردوو بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات ئاگاداركرایه‌وه‌ له‌بوونی‌ ڕووداوێكی‌ سوتانی‌ ژنێك، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌و دوای‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ژنه‌كه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ ڕێژه‌ی‌ سووتانی‌ جه‌سته‌ی‌ ژنه‌كه‌ له‌سه‌دا (75)ه‌."

 

دەشڵێت، "هه‌روه‌ها دوای‌ وه‌رگرتنی‌ ووته‌ له‌ژنه‌كه‌، ده‌ركه‌وت كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌ناوی‌ (هـ، ڕ، ح) له‌دایكبووی‌ 1997 له‌ناو ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیاندا نه‌وتی‌ پێدا كردوه‌و سوتاندوویه‌تی‌‌و دواتر هه‌ڵاتووه‌ به‌ره‌و سنوور به‌مه‌به‌ستی‌ ده‌ربازبوون‌و خۆحه‌شاردان."

 

جەختیکردووەتەوە کە "پاش ڕووداوه‌كه‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ سه‌رجه‌م به‌ش‌و بنكه‌كانی‌ ڕاسپارد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار، به‌سه‌رپه‌رشتی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ به‌ڕێزیان توانرا له‌ماوه‌ی‌ 24 كاتژمێردا تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیربكرێت‌."

 

"له‌ئێستادا تۆمه‌تباری‌ ناوبراو به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی‌ ماددەکانی‌ 406, 31 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌."