گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانپێدانان

’’قسەی بەغدا سوارە’’.. سەرکردەیەکی یەکێتی: کەوتینە ناو لێدوانی نامەعقوڵی هەندێ لە بەرپرسەکانمان

2022.02.20 - 08:53
App store icon Play store icon Play store icon
’’قسەی بەغدا سوارە’’.. سەرکردەیەکی یەکێتی: کەوتینە ناو لێدوانی نامەعقوڵی هەندێ لە بەرپرسەکانمان

ناس کورد-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەى دۆخی دارایی هەرێم و دواکەوتنی موچە دەڵێت، "هەر لە سەرەتای فرۆشتنی نەوت لە ساڵی 2013ـەوە ئێمە کەوتینە ناو لێدوانی نابەرپرس و نامەعقولی بەرپرسەکانمان بەوەی ئێمە ئاگامان لە داهاتی نەوت و هەموو شتێک هەیە، بەڵام بە ڕاستی ئێمە ئاگامان لە هەموو شتێک نییە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعدی ئەحمەد پیرە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای حزبەکەی کە "ناس کورد" بینیویەتی (20-2-2022) دەڵێت، "خەڵک دەپرسێت بۆچی ئەو کاتەی نەوت بە 29 دۆلار بوو ئێمە هەر موچەمان وەرنەگرت، بوو بە 50 دۆلار هەر نەدرا، ئێستا لە سەرەو 90 دۆلارەوە و هەر نییە، دەپرسن ئەو پارەیە چی لێ دەکەن؟!"

 

سەعدی ئەحمەد پیرە دان بەوەدا دەنێت کە یەکێتی بەرپرسی یەکەمە چونکە "ئیدارەدانی نەوت و وزە لە هەرێمی کوردستان شەفاف نییە، لە سەرەتاوە کەوتنیە نێوان لێدوانی نابەرپرس و نامەعقولی بەرپرسەکانمان بەوەی ئاگامان لە داهاتی نەوت و هەموو شتێک هەیە، بەڵام بە ڕاستی ئێمە ئاگامان لە هەموو شتێک نییە، بۆیە ئەو دەبێت وردبینەوە".

 

دەشڵێت، "پڕۆژەی ئیدارەدانی نەوت و وزە سەرکەوتوو نەبووە، لە ساڵی 2013ـەوە دەستیپێکردووە کەچی نەیتوانیوە جادەکانمان چاک بکات، نەیتوانیوە خزمەتگوزارییەکان پێشبخات، نەیتوانیوە موچە لە کاتی خۆیدا بدات، هەزاران بێکارمان هەیە و هەلی کار نییە، ئێمە هیچ بەرهەمێکمان نییە و هەرچی هەیە لە دەرەوە دەیهێنن."

 

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی ڕوونیکردەوە کە حکومەتی هەرێم "لەگەڵ عێراقیش بە شێوەیەکی دروست مامەڵەی نەکردووە وەک ساڵان حسابی کۆتایی بدەین و بڵێین پارەی ساڵی داهاتوومان بدەنێ، هەموو ئەوانەش وایان کردووە ئەوانیش قسەیان سوار بێت، لە پەرلەمانی عێراق و لە لیژنەی دارایی و لیژنەی یاسای، لای لایەنە شیعییەکان و سوننەکانیش بە ڕاست و چەپەوە."