گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەیەک لە پەروەردەی سلێمانییەوە

2022.02.19 - 22:34
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە پەروەردەی سلێمانییەوە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی قسەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی دلشاد عومەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پەیجێک دووبارە بابەتەكەی چەواشە كردووەتەوە و بەهەمان شێوە باسی كردووەتەوە، بۆیە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

 

ماوەی هەفتەیەكە ڤیدیۆیەكی بەرێوەبەری گشتی پەروەردە بڵاو كراوەتەوە و بەمەبەست بەشێكی لابراوە، پاش ئەوەی بەرێوەبەری گشتی روونكردنەوەی لەسەر بابەتەكە دا بە كەناڵی ئاسمانی كوردسات نیوز و رێكخراوەكانی ژنان و ئافرەتان ، ئەمرۆ دووبارە پاش ئەنجامدانی كۆنگرەی رۆژنامە نووسی بەرێوەبەری گشتی سەبارەت بە تاقیكردنەوە بەراییەكانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی ، پەیجی (BMC) دووبارە بابەتەكەی چەواشە كردۆتەوەو بەهەمان شێوە باسی كردۆتەوە ، ئەمە لە كاتێكدایە كە نوێنەری راگەیاندن وپەیوەندییەكان و چەندین كەناڵ لەوێ ئامادەبوون و لە زۆربەی كەناڵەكانی راگەیاندن و پەیجەكان بەخشكراوە و بەهیچ شێوەیەك ئەم ووشەیە باس  نەكراوە ، بۆیە بەمافی خۆمانی دەزانین كە لەسبەینێوە رۆژی یەك شەممە ٢٠٢٢/٢/٢٠ەوە داوای یاسایی لەسەر پەیجی (BMC) تۆمار بكەین و بەڕێوەبەری بەشی یاساییمان ئاگادار كردۆتەوە لەوە بارەیەوە.

                                                                     راگەیاندن و پەیوەندییەكان