گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مالیکی لەسەر ڤیدیۆکەی تاڵەبانی هاتە دەنگ

2022.02.19 - 21:00
App store icon Play store icon Play store icon
مالیکی لەسەر ڤیدیۆکەی تاڵەبانی هاتە دەنگ

ناس کورد- 

نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەسەر ڤیدیۆکەی سەرۆکی کۆچکردووی عێراق، جەلال تاڵەبانی لەبارەی دەستوریبوونی فرۆشتنی نەوتی هەرێم و بوونی ڕێککەوتنێک لەنێوان هەردوولا هاتەدەنگ و دەڵێت، هیچ ڕێککەوتنێک بوونی نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا نوسینگەی ڕاگەیاندنی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا (شەممە 19-2-2022) ڕایگەیاند، "لە  تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی وتارێکی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق، جەلال تاڵەبانی بڵاوکراوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە ڕێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی نوری مالکی و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە کە پێی ڕێککەوتنەکە ئەگەر تاوەکو مانگی 5ی ساڵی 2007 یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق دەرنەچێت ئەوا هەرێمی کوردستان دەتوانێت گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکاندا بکات بۆ دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوت بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی فیدڕاڵ." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەوبارەیەوە جەختدەکەینەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمدا نییە لەسەر ئەو بابەتە." 

 

باسی لەوەشکردووە، "ئەو سەرۆکی کۆچکردووی عێراق باسی کردووە پێشنیازێکی زاڵمای خەلیلزاد، باڵیۆزی ئەوکاتی ئەمەریکا لە عێراق بووە بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان، بەڵام پێشنیازەکەش ڕەتکرایەوە، چونکە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق کە یاسایەکی هەیە و کەس ناتوانێت پێشێلی بکات."