گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەفر و باران

هۆشدارییەک لە کەشناسیی هەرێمەوە لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەو و سبەی

2022.02.19 - 20:37
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لە کەشناسیی هەرێمەوە لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەو و سبەی

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەو و سبەی یەکشەممە هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات و دەڵێت، بارانی بەلێزمە دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ئەمشەو (شەممە 19-2-2022) ڕایگەیاند، "ئەم شەو شەپۆلێکى باران بارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کاتەکانى بەرەبەیانى رۆژى یەکشەممە ئەم شەپۆلەکە چالاک دەبێت، باران بە ئاستى جیاواز دەبارێت سنوورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمیان باران بارینى مامناوەند و بە لێزمەى دەبێت هەندێ کات هەورە تریشقەى دەبێت و بەشێک لە سنوورى پاریزگاى هەولێر بە تایبەتى ناوچە شاخاوییەکان لێزمە بارانى دەبێت، سنوورى پارێزگاى دهۆک باران بارینى کەمتر دەبێت لە چاو ناوچەکانى تر." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەفریش لەسەر بەشێک لە لوتکەى شاخە بەرزەکان دەبارێت، ئێوارەى رۆژى یەکشەممە کاریگەرى ئەو شەپۆلە کۆتایی دێت."