گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی پەیامێک ئاڕاستەی بەغدا دەکات

2022.02.19 - 20:27
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی پەیامێک ئاڕاستەی بەغدا دەکات

ناس کورد-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیاوە پەیامێکی بۆ بەغدا نارد و ڕایگەیاند، ئەگەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ سزادانی هاووڵاتیانی هەرێم بێت ئەوا دەرفەتی ڕێککەوتن نییە، لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماریش هیوا دەخوازێت لەگەڵ یەکێتی بگەنە ڕێککەوتن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە میانەی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاشتیی میونشن کە "ناس کورد" بینویەتی (شەممە 19-2-2022) ڕایگەیاند، "بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی زۆر زاڵمانەیە بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەرکراوە و نادەستورییە، ئەوەی کوردستان لە بواری نەوتدا کردوویەتی دەستورییە." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بۆ گەیشتنە بە ئەنجامێکی باش ئەوە دەرفەت هەیە کە بتوانین بگەینە رێککەوتنێک لەوبارەیەوە کە لە قازانجی هەمووان بێت، بەڵام ئەگەر بڕیارەکە بۆ سزادانی هاووڵاتیانی هەرێم بێت ئەوا نەوەڵا دەرفەت نییە." 

 

باسی لەوەشکرد، "سەرجەم لایەنەکانی بەشدار لە کۆنفرانسی ئاشتیی میونشن بۆچوونیان وایە کە ئەو پرسە بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێت." 

 

هاوکات لەبارەی پرسی سەرۆک کۆمار لەنێوان پارتی و یەکێتی، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، "وەک پرنسیپ ئەوەی کە گرنگە یەکڕیزییە، ئێستاش ئەو پرەنسیپە هەیە، بۆیە هیوادارم کە لەگەڵ یەکێتی و سەرجەم لایەکانی دیکە بگەینە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندی هەموولایەک بێت." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی تاوەکو ئێستاش هەر ماوە و بە هەوڵی ئەو سەردانی نەجەفمان کرد، ئەگەر پێویست بکات سەردانی بەغداش دەکەین."