گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ خوشکی چالاکوانێک لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکاندا لە هۆش خۆی دەچێت

2022.02.19 - 16:37
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ خوشکی چالاکوانێک لەژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنییەکاندا لە هۆش خۆی دەچێت

ناس کورد-

بەگوێرەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنە چالاکوانێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دوای دەستگیرکردنی ئازار و ئەشکەنجە دراوە و بەهۆیەوە لە هۆش خۆی چووە و گوازراوەتەوە نەخۆشخانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (شەممە 19-2-2022) ئارەزوو لەتیفیی تەمەن 43 ساڵ کە خوشکی کەیوومەرس لەتیفی، چالاکی مەدەنی دەستبەسەرکراوی خەڵکی سنەیە، دوای مانگرتن لەبەردەم ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بەمەبەستی ڕوونبوونەوەی چارەنووسی براکەی، لەلایەن ئەو دەزگا ئەمنییەکانەوە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دەستبەسەرکراوە. 

 

فەرید لەتیفی، برازای ئارەزوو ڕایگەیاندووە، "هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لێپرسینەوەیان لە پوورم کردووە و ئەزیەت و ئازاریان داوە و یەکێک لە کارمەندانی ئەمنی زلەیەکی زۆر توندی لە پورم داوە هەر بۆیەش پوورم لە هۆش چووە و بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە گواستوویانەتەوە."

 

کەیوومەرس لەتیفی، چالاکانی مەدەنی ناسراوی خەڵکی سنە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو 15-2-2022، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرا.

 

هەنگاو وێڕای ئەوەی بە نیسبەت ئەم پرسەوە نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت، داواکاری گشتی و بەرپرسی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای سنە لەهەمبەر تەندروستی ئارەزوو لەتیفی بە بەرپرسیار دەزانێت.