گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ئاخۆ سەلامەتترینە؟! ئایفۆنەکەی بایدن پرسیارێکی جدی دروستکردووە

2022.02.19 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
ئاخۆ سەلامەتترینە؟! ئایفۆنەکەی بایدن پرسیارێکی جدی دروستکردووە

ناس کورد-

دوای دەرکەوتنی جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە باخچەیەکی کۆشکی سپی کە بە مۆبایلێکی جۆری ئایفۆن قسە دەکات، ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا پرسیارێکی جدی خستووەتەڕوو، ئایا ئایفۆن باشترین مۆبایلە لەڕووی ئاسایشەوە؟!

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی 17ی شوباتی 2022، کاتێک جۆبایدن لە فڕۆکەی سەرۆکایەتی دابەزی بە مۆبایلەکەی کە لە جۆری ئایفۆنە قسەی کرد، بەڵام دیار نەبوو لەگەڵ کێ قسە دەکات.

 

وەک لە وێنەکەدا دیارە، ڕەنگی ئایفۆنەکە شینە و مۆری ئاڵتونی سەرۆکایەتی ئەمریکای پێوەیە، بە دڵنیاییەوە بایدن لەگەڵ یەکێک لە سەرکردەکانی جیهان یاخود ئەمریکی قسەی دەکرد.  

President Biden uses special iPhone with Presidential Shield - how secure  is it?