گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەلبوسی: هەڕەشە لە کەس قبوڵ ناکەین

2022.02.18 - 20:17
App store icon Play store icon Play store icon
حەلبوسی: هەڕەشە لە کەس قبوڵ ناکەین

ناس کورد-

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکى پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "لەبری چەک کە بەڕوومان کرا، سیاسەتمان هەڵبژارد، بەڵام لە چەک ناترسین و هەڕەشەی کەس قبوڵ ناکەین." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەلبوسی لە تویتێکدا (18-2-2022) دەڵێت، "هەر لە سەرەتاوە سیاسەتمان هەڵبژاردووە لەبری ئەو چەکەی کە ڕووبەڕوومان کرایەوە لە ناوچەکانمان، لەو سۆنگەیەی کە توندوتیژی دەوڵەت بنیاد نانێت، بەڵکو بە ئازادی و دادگەری و یەکسانی و بە سەروەری یاسا و دەستور بنیاد دەنرێت."

 

دەشڵێت، "ئەمڕۆ ئیرادەیەکی ناڕێک هەوڵ دەدات شکۆی دەوڵەت بشکێنێت و هەڕەشە لە پێکهاتەکانی گەل دەکات، ئێمە لە چەک و هەڕەشەی خەڵکی ناترسین، ڕێبازەکەشمان ناگۆڕین بۆ بنیادنانی دەوڵەتێکی دور لە توندوتیژی."

 

هەر ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بە زمانێکی زبر وەڵامی ئەوانەی دایەوە کە هەڕەشە لە هاوپەیمان و هاوبەشەکانی لە "زۆرینەی نیشتمانی" دەکەن و دەڵێت، "بەسە هەڕەشە و بەڵێن پێدان."

 

 

me_ga.php?id=33225