ناس كورد-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دابەزاندنی نرخی دۆلاری بەرامبەر دینار بە دوور زانی و ڕایگەیاند، کاریگەریی نەرێنی دەبێت بۆسەر ئابوریی وڵات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەکە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەی ناوەکەی بە میدیا عێراقییەکانی (18-2-2022) وتووە، "نرخی دۆلار بەرامبەر دینار جێگیرە و بە ئاسانی گۆڕانکاری تیدا ناکرێت."
وتیشی، "سندوقی دراو و بانکی نێودەوڵەتی بە مەرجی دابەزاندنی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار پشتگیری و پاڵپشتی عێراقیان کردوە، بۆیە هەر گۆڕانکارییەک لە نرخەکەیدا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر دۆخی دارایی و ئابوریی عێراق."
ئەمڕۆ هەینی، 18-2-2022، لە چەند میدیا و هەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وابڵاوکرایەوە کە دوای تویتەکەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەى نرخی دراو و دۆخی بازاڕ، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار نزمبووەتەوە.
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی ڕایگەیاند، هەڵبەز و دابەزینی نرخی دراو لە ڕۆژانی هەینی "ورد" نییە و سبەینێ نرخی تەواوەتی و جێگیری دۆلار بەرامبەر دینار دیاری دەکرێت.
جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە لە سلێمانی تایبەت بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هەندێک گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ڕوویداوە و 100 دۆلار دابەزیوە بۆ 147 هەزار و 500 دینار، "بەڵام ئەمە نرخێکی ورد و تەواو نییە چونکە بانک و بازاڕەکانی دراو لە ڕۆژانی هەینیدا داخراوە و نرخەکان فەرمی نین."
وتیشی، هۆکاری ناجێگیری نرخەکە ئەو چەند پێشنیازەی سەدر و بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بوو کە دوێنێ خستییەڕوو.
دوێنێ پێنجشەممە، 18-2-2022، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر چەند پێشنیازێک لەبارەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەخاتەڕوو و داوای بەپەلە بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ پەرلەمان دەکات.
1- بهتوندی رێگری بكرێت له دراوی ساخته و بەهەدەردانی دراوەکان رابگیرێت.
2- چاوخشاندنەوە بە کاری ههندێك لە بانکەکان كه كۆنتڕۆڵی بههای دراوهكان دهكهن.
3- دهستبهجێ پارێزگاری بانكی ناوهندی بۆ پهرلهمان بانگهێشت بكرێت
4- دهستبهجێ وهزیری دارایی بانگهێشتی بهردهم پهرلهمان بكرێت
5- ڕێكخستنی بازاڕی دراوی عێراقی به شێوهیهكی ناوهندی و ڕێكوپێك و بهپێی چەند یاسایەک كه بههای دیناری عێراقی زیاد بكات.
6- مامهڵهكردنی توند لهگهڵ چهند بانكێكی سهر به ههندێك لهو حزبانهی كه كۆنتڕۆڵی وڵات و خهڵكیان كردووه.