گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کۆبوونەوەیەکی گرنگی سێ قۆڵی لە هەولێر دەکرێت

2022.02.17 - 22:45
App store icon Play store icon Play store icon
کۆبوونەوەیەکی گرنگی سێ قۆڵی لە هەولێر دەکرێت

ناس کورد-

بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی گرنگی هاوپەیمانیی سێقۆڵیی پارتی و سەدری و سوننەکان لە هەولێر دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە تویتێکدا عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی (پێنجشەممە 17-2-2022) ڕایگەیاند، "لە رۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی گرنگی هاوپەیمانیی سێقۆڵی لە هەولێر دەکرێت".

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە: هیچ مەرجێکمان نییە

 

 

ئێوارەی (پێنجشەممە 17-2-2022) مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و هەردوولا کۆک بوون  لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هەرسێ لایەنەکە لە نزیکترین کاتدا. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر (پێنجشەممە 17-2-2022) مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی هەماهەنگی و  هەنگاوی پێویست و هەڵوێستی هاوپەیمانیی سێقوڵی ستراتیژیی نێوانیان لەم قۆناغەدا، لەپێناو گەیشتن بە پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانیی.  

  

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو پەیوەندییەدا بارزانی و سەدر رێككەوتوون لەسەر پێویستیی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی هێزەكانی هاوپەیمانییە سێقۆڵییەکەیان لە چەند رۆژی داهاتوودا.