گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەك وەڵام دەداتەوە

گێڕانەوەی بەهای دۆلار بۆ نرخی پێشووی چی پێویستە؟

2022.02.17 - 22:06
App store icon Play store icon Play store icon
گێڕانەوەی بەهای دۆلار بۆ نرخی پێشووی چی پێویستە؟

ناس کورد- 

شارەزایەکی بواری ئابوری باس لە پێویستییەکانی گێڕانەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشووی دەکات و دەڵێت، پێویستە  ڕۆژانە سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل هەناردە بکرێت و نرخی بەرمیلێکیش بەرامبەر بە 80 دۆلار دیاری بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. نەبیل مەرسومی، شارەزا لە بواری ئابوری لە بڵاوکراوەیەکدا لە فەیسبوکی خۆی (پێنجشەممە 17-2-2022) ڕایگەیاند، "گێڕانەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بۆ نرخی پێشووی پێویستی بەوەیە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەی 2022 بە بەرامبەر 80 دۆلار دیاری بکرێت و هەناردەی نەوتیش بگاتە سێ ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنیشان و تۆڕی پاراستنی تەندروستی لەدوای گێڕانەوەی بەهای دینار بۆ نرخی پێشووی ساڵانە پێویستی بە 60 ملیار دۆلارە." 

 

ئەوەش لەکاتێکدا لەدوای تویتێکی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر و خستنەڕووی چەند پێشنیازێک لەبارەی بەهای دۆلار مشتومڕی دابەزینی بەهای دۆلاری دروست کردووە. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: وادەی کۆبوونەوەی پەرلەمان لەبارەی ’’بەهای دۆلار’’ دیاری کرا

 

 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا چەند پێشنیازێکی لەبارەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار خستووەتەڕوو کە ئەمانەن:   

 

١ -  به‌توندی رێگری بكرێت له‌ دراوی ساخته‌ و بەهەدەردانی دراوەکان رابگیرێت.   

  

٢ - چاوخشاندنەوە بە کاری هه‌ندێك لە بانکەکان كه‌ كۆنتڕۆڵی به‌های دراوه‌كان ده‌كه‌ن.   

  

٣ - ده‌ستبه‌جێ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بۆ په‌رله‌مان بانگهێشت بكرێت  

  

٤ - ده‌ستبه‌جێ وه‌زیری دارایی بانگهێشتی به‌رده‌م په‌رله‌مان بكرێت  

  

٥ - ڕێكخستنی بازاڕی دراوی عێراقی به‌ شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی و ڕێكوپێك و به‌پێی چەند یاسایەک كه‌ به‌های دیناری عێراقی زیاد بكات.  

  

٦ - مامه‌ڵه‌كردنی توند له‌گه‌ڵ چه‌ند بانكێكی سه‌ر به‌ هه‌ندێك له‌و حزبانه‌ی كه‌ كۆنتڕۆڵی وڵات و خه‌ڵكیان كردووه‌.