گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چۆن فێڵی لە خەڵک کردووە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: کەسێکی فێڵبازمان دەستگیرکرد

2022.02.17 - 20:44
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: کەسێکی فێڵبازمان دەستگیرکرد

ناس کورد- 

ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دەستگیرکردنی کەسێکی به‌تۆمه‌تی فێڵكردن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هاوڵاتیان ڕاگەیاند كه‌ له‌ڕێگه‌ی خۆناساندن و خۆده‌رخستنه‌وه‌ ئه‌و كارانه‌ی ئه‌نجامداوه‌ بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی دارایی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم (پێنجشەممە 17-2-2022) ڕایگەیاند، "لەدواى وەرگرتنى زانیارى، کەسێك لە سنوورى پارێزگاى دهۆك هەستاوە بە فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندنى هاووڵاتییان بە مەبەستى دەستکەوتی دارایى لە رێگەى خۆناساندن و خۆدەرخستن وەك کەسێکى تر (انتحال الشخصیة)، ئەم کارەشی لە رێگەى بەکارهێنانى بەرنامەیەکى تایبەتى مۆبایلى زیرەك ئەنجام داوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆ ئەم مەبەستە، لەلایەن تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی دژەتیرۆرى کوردستانەوە، زانیارى لەسەر تۆمەتبار کۆ کرایەوە و دەرکەوت ناوى (ر. ع. ا. ح)ە. لە رێکەوتى (9/2/2022) لەسەر بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوە دەستگیر کرا." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە دەرئەنجامى لێکۆڵینەوەکان، تۆمەتبار دانى بە تاوانەکانیدا ناوە. پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە بەپێى بڕیارى (160 ساڵى 1983) بە مەبەستى وەرگرتنى سزاى یاسایى."