گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە: هیچ مەرجێکمان نییە

2022.02.17 - 20:21
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە بافڵ تاڵەبانییەوە: هیچ مەرجێکمان نییە

ناس کورد- 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاند، کات ماوە بۆ یەکخستنەوەی نێو ماڵی کورد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەرەکان و دەشڵێت،  پێویستە نیەتێکی جددی ھەبێت بۆ پاراستنی یەکریزی کورد کە یەکێتی لەو رووەوە ھیچ مەرجێکی نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-2-2022، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە دەباشان پێشوازیکرد لە ماسیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و رۆبێرت پاڵادینۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێم. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، لەدیدارەکەدا جەختکرایەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان، تێپەڕاندنی بەربەست و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکومەت، یەکخستنی ھەوڵەکان لەچوارچێوەی بنەماکانی دەستوور و لێکتێگەیشتن و دیالۆکی بونیادنەرانەی نیشتمانیی.

 

ئەوەش هاتووە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە لەبەرچاوگرتنی ھەستیاری دۆخی عێراق، ھەرێم و پێشھاتەکان دووپاتیکردەوە لە خێراکردنی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای تەوافق و ھاوبەشێتی نیشتمانیی کە ببێتە ھۆی تێپەڕاندنی دۆخەکە و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و چاکسازیکردن لە بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی وڵات.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، بۆ ھەرێمیش بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیکردەوە لە پێویستی یەکڕیزی ماڵی کورد و روونیکردەوە، " یەکێتی دەیەوێت بۆ ھەموو پرسەکان کورد خۆی ئامادەبکات دوور لە بەرژەوەندی تەسکی حزبی، بە یەک گوتاری کوردستانیی رووبەڕووی ئەگەرەکان ببینەوە و لەسەر بنەمای ھاوسەنگی سیاسی و بەرژەوەندی گشتی خۆمان رێکبخەینەوە، کە بۆ ئەوە کات ماوە و پێویستە نیەتێکی جددی ھەبێت بۆ پاراستنی یەکریزی کورد، کە یەکێتی لەو رووەوە ھیچ مەرجێکی نییە و دەمانەوێت ئەم ئامانجە باڵایە بەدیبێنین، کە لە خزمەتی گەلەکەماندایە." 

 

هاوکات سەبارەت بە پرسی ھەڵبژاردن لە ھەرێم، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پاک و بێگەردە لە کات و ساتی خۆیدا، بەڵام دەبێت داواکاری ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان  بەھەند وەربگیرێت و یاساکە بەشێوەیەک بێت لە خزمەتی گەشەپێدانی ھەرێم و پرۆسەی دیموکراسی بێت، نەک بەم شێوەیە کە کەموکورتیی زۆری تێدایەو گلەیی و تێبینی زۆربەی لایەنە سیاسی و رێکخراوەکان و رای گشتی لەسەرە. بۆیە یەکێتی لەگەڵ ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردندایە .

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ھەر لەدیدارەکەدا پێویستی ھاریکاری و ھەماھەنگی زیاتر لەنێوان ھەردوولا دووپاتکرایەوە بە تایبەت لە بواری گەشەپێدانی بواری ئابووری، بازرگانی و ھەوڵدان بۆ پێشخستنی زیاتری کەرتی ئابووری لە ھەرێم.

May be an image of 6 people and people standing
May be an image of 4 people, people sitting and indoor

May be an image of 9 people, people sitting and people standing