گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

سەدر چەند پێشنیازێک لەبارەی نرخی دۆلار دەخاتەڕوو

2022.02.17 - 19:46
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر چەند پێشنیازێک لەبارەی نرخی دۆلار دەخاتەڕوو

ناس کورد-

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر چەند پێشنیازێک لەبارەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دەخاتەڕوو و داوای بەپەلە بانگهێشتکردنی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ پەرلەمان دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا چەند پێشنیازێکی لەبارەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار خستووەتەڕوو کە ئەمانەن: 



١ -  به‌توندی رێگری بكرێت له‌ دراوی ساخته‌ و بەهەدەردانی دراوەکان رابگیرێت. 

 

٢ - چاوخشاندنەوە بە کاری هه‌ندێك لە بانکەکان كه‌ كۆنتڕۆڵی به‌های دراوه‌كان ده‌كه‌ن. 

 

٣ - ده‌ستبه‌جێ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بۆ په‌رله‌مان بانگهێشت بكرێت

 

٤ - ده‌ستبه‌جێ وه‌زیری دارایی بانگهێشتی به‌رده‌م په‌رله‌مان بكرێت

 

٥ - ڕێكخستنی بازاڕی دراوی عێراقی به‌ شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی و ڕێكوپێك و به‌پێی چەند یاسایەک كه‌ به‌های دیناری عێراقی زیاد بكات.

 

٦ - مامه‌ڵه‌كردنی توند له‌گه‌ڵ چه‌ند بانكێكی سه‌ر به‌ هه‌ندێك له‌و حزبانه‌ی كه‌ كۆنتڕۆڵی وڵات و خه‌ڵكیان كردووه‌.

 

me_ga.php?id=33193