گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانێکی نوێ لە هاتوچۆوە لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان

2022.02.17 - 09:13
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکی نوێ لە هاتوچۆوە لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان

ناس كورد-

بەڕێوەبەری گشتی ھاتوچۆی ھەرێم رایگەیاند، بەھەمان شێوەی پێشوو رێکارەکانی ھاتوچۆ بەردەوامیان دەبێت لەبارەى ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، تا ئەو کاتەى بڕیارى نوێ لەسەریان دەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا عەبدولقادر عەزیز، لەلێدوانێکدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرمى یەکێتى وتى "تا ئێستا ھیچ بڕیارێکی فەرمى لەبارەی ئۆتۆمبیلە بێ سەرەتاکان نەدراوە و بەھەمان شێوازی پێشوو مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".

 

وتیشی "ھەر بڕیاڕ و رێنماییەکی نوێ بدرێت بۆ ئەو ئۆتۆمبیلانە ئێمە ئاشکرایدەکەین". 

 

لەچەند مانگى رابردوودا هاتوچۆى هەرێم سەرژمێرى ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکانى کرد، بەبێ ئەوەى بڕیار لەسەر تۆمارکردنیان بدات.

 

بەپێی ئامارەکان لەهەرێمى کوردستان نزیکەى 19 هەزار ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا سەرژمێرى کراون کە زۆرترینیان لەسنورى قەزاى سۆرانە کە نۆ هەزار ئۆتۆمبێلە، لەدواى ئەویش سلێمانى بە سێ هەزار، پاشان راپەڕین بە 2000، هەولێر 1500-1600 دهۆک 1500 ئۆتۆمبێل.