گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاسوار عەبدولواحید: بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى هەلێکى باشە بۆ کارى پێکەوەیی هەرێم و بەغدا

2022.02.16 - 20:07
App store icon Play store icon Play store icon
شاسوار عەبدولواحید: بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى هەلێکى باشە بۆ کارى پێکەوەیی هەرێم و بەغدا

ناس کورد-

 

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى بە "هەلێکى باش" دادەنێت بۆ کارى پێکەوەیی هەرێم و بەغدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شاسوار عەبدولواحید لەپەیامێکدا دەڵێت، ئەگەر داهاتى نەوت سودى بۆ خەڵک هەبوایە ئەوا هاوڵاتییان پێش دەسەڵات وەڵامى بڕیارەکەى دادگایى فیدراڵییان دەدایەوە.

 

دەشڵێت،  پێویستە دەسەڵاتداران بیربکەنەوە بۆچى خەڵک بێدەنگە، یان دڵخۆشە بە بڕیارى دادگاى فیدراڵى.

 

دوێنێ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ.      

  

هەر دوای بڕیارەکە، حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دژى دۆسیەى نەوت و غازى هەرێم دەبێتە هۆکاری زیاتر ئاڵۆزکردنی بابەتەکە و چارەسەرنەکردنی کێشەکە و هەرێم دەستبەرداری مافەکانی نابێت کە لە دەستوری عێراقدا جێگیرکراون.  

  

حکومەتى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەم بڕیارە نادادپەروەرانە و نادەستورییە و دژ بە ماف و دەسەڵاتە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانە و قبوڵکراو نییە و پێویست بوو دادگا لێکۆڵینەوەکانی فراوانتر بکات و رەچاوی داواکارییەکانی هەرێمی کوردستانی بکردایە".  

  

بەڵام هاوپەیمانی سیادە کە لە هەردوو جەمسەرە سەرەکییەکەی سوننەی عێراق پێکدێت لەبارەى بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند، "دواخستنی هەندێک دۆسیەی بنچینەیی یاخود یەکلاییکردنەوەى هەندێک بڕیار لە کاتە هەستیارەکاندا دەبێتەهۆی ئاڵۆزکردنی هەوڵە دڵسۆزانەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەروەها بردنی وڵات بەرەو چەند ئەگەرێکی نادیار."    

  

هاوکات حەسەن کەعبی، سەرۆکی فراکسیۆنی سەدرییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بینای پەرلەمانی عێراق (16-2-2022) وتی، "ئێمە هەموومان ڕێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەگرین و هەر بڕیارێکیش لەو دادگایەوە بێت دەبێت وەک خۆی جێبەجێ بکرێت."