گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شەپۆلێکى باران و ھەورە بروسکە بەڕێوەیە

2022.02.16 - 19:39
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکى باران و ھەورە بروسکە بەڕێوەیە

ناس کورد-

 

پێشبینیدەکرێت لە ئێوارەی رۆژی ھەینییەوە ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکى باران و ھەورە بروسکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار شارەزاى کەشناسى لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، شەپۆلەکە سەرەتا لە ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر کاریگەری ئەبێت تا رۆژی یەکشەمە ٢٠-٢-٢٠٢٢ بەشێوەی بارانی پەرتەوازە و چالاکبوونی ھەورە بروسکە لەھەندێک کاتدا.

 

دەشڵێت، لە رۆژانی یەکشەمە و دووشەمەدا ٢١-٢-٢٠٢٢ نزمەپاڵەپەستۆیەکی ناجێگیری دیکە بە ھاتنی شێ و گەرمی لە دەریای سوور کاردەکاتەوە سەر کەشی ناوچەکە، بەتایبەت بۆ سەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین کاریگەری زیاتر ئەبێت ھاوشێوەی حاڵەتی یەکەم بارانەکان پەرتەوازە و ناجێگیر دەبن لە ناوچەکەدا بەشێوەی چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە بارانی بەخور و لەناکاو لەھەندێک کاتدا وە زیادبوونی خێرای با، پلەکانی گەرماش لەو ماوەیەدا بە بەرزی و جێگیری ئەمێنێتەوە بەھۆی نەبوونی بارستە ھەوای سارد و کاریگەری ئەو شێ و گەرمیەی روو دەکاتە ناوچەکە.

 

 بەوتەى ئەو شارەزایە، لە کۆتایی ھەفتەی ئایندەشدا رۆژی ھەینی ٢٥-٢-٢٠٢٢ ئەگەری ھاتنی شەپۆلێکی مامناوەندی باران بارین ھەیە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بارینەوەی بەفر لەناوچە شاخاویەکاندا.