گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکەم لایەنى کوردى پشتیوانی بۆ بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى راگەیاند

2022.02.16 - 18:53
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم لایەنى کوردى پشتیوانی بۆ بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى راگەیاند

ناس کورد-

 

فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەپەرلەمانى عێراق رایگەیاند، خەڵک پێشوازی دەکات لە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى ئەگەر لەبەرژەوەندی باشکردنی موچە و بژێویان بکەوێتەوە و ئەوان پشتیوانی ھەر ھەوڵ و بڕیارێکن کە لەبەرژەوەندی خۆشگوزەرانی خەڵکدا بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فراکسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "ھۆکاری دەرچونی بڕیارەکەش لەم کاتەدا، ناکۆکی ھەردوو حزبە لەبەغدا لەسەر پۆست و دابەشبونیانە بەسەر دوو لایەنی ناکۆکی شیعەکان دا کەدەرەنجام باجەکەی خەڵکی کوردستان دەیدات".

 

دەقى بەیاننامەکە:

 

دەربارەی بڕیارەکەی دادگای ئیتحادی

 

سەبارەت بەبڕیاری دادگای ئیتحادی ژمارە (٥٩ و ١١٠ ) لەسەر یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان و بەرھەمھێنان و دەرھێنان و فرۆشتنی نەوت، بۆ تەسلیمکردنی داھاتی نەوت و غازو ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکان و دابینکردنی مافی ھەرێم لەیاسای بودجەدا.

 

سەرەڕای نیگەرانی دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام خەڵک پێشوازی لێدەکات ئەگەر لەبەرژەوەندی باشکردنی موچەو بژێویان بکەوێتەوە.

 

بەداخەوە سیاسەتی نەوتی ھەرێم، لە دەست چەند کەسێک دا بووەو گرێبەستەکانی نەوت و غاز بەنھێنی ماوەتەوەو داھاتی فرۆشی نەوت نیوەی بەناشەفافی و نادیاری ماوەتەوە، خەڵکی ھەرێم نەیتوانیوە سودمەند بێت لە بەرھەم و داھاتی نەوت، بەھۆی تەسلیم نەکردنی نەوتیش بە سۆمۆ ساڵانە پشکی ھەرێم لەیاسای بودجەی عێراق نەدراوە بەوھۆیەوە قەیرانی دارایی دروستکراوە.

 

بەپێی یاسای ژمارە (٢٢ی ساڵی٢٠٠٧)ی نەوت و گازی ھەرێم، دەبوو چوار کۆمپانیا بۆ دۆزینەوەو بەرھەمێنان و فرۆشتنی نەوت و غاز دروست بکرێ، بەڵام ١٥ ساڵە نەکراوە، بەپێی ھەمان یاسا سندوقی داھاتە نەوتی و گازییەکان دروستکراوە، بەڵام ئامادە نین جێبەجێی بکەن، وەزارەتی سامانەسروشتییەکان نەیھێشتووە چاودێری دارایی ھیچ وردبینیەک لەبواری نەوت دا ئەنجام بدات.

 

ھۆکاری دەرچونی بڕیارەکەش لەم کاتەدا، ناکۆکی ھەردوو حزبە لەبەغدا لەسەر پۆست و دابەشبونیانە بەسەر دوو لایەنی ناکۆکی شیعەکان دا کەدەرەنجام باجەکەی خەڵکی کوردستان دەیدات.

 

ئێمە پشتیوانی ھەر ھەوڵ و بڕیارێکین کە لەبەرژەوەندی خۆشگوزەرانی خەڵکی ھەرێمی کوردستان دا بێت.

 

فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

١٦/٢/٢٠٢٢