ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، پیاوێک تەقەى لەژنەکەى کردووە و کوشتویەتى، دواتریش تەقەى لەخۆی کردووە و بەسەختى بریندار بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە "ناس کورد" ى راگەیاند، رووداوەکە لەگەڕەکى کوردسات و لە نزیک شوقەکانى رۆژ سیتى روویداوە، کاتێک پیاوێک تەقەى لە ژنەکەى کردووە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.
وتیشى پیاوەکە دواى کوشتنى ژنەکەى فیشەکێکى بەخۆیەوە ناوە و بەر سەرى کەوتووە، بەسەختى برینداربووە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە بۆ وەرگرتنى چارەسەر.
ژنە کوژراوەکە ناوى مەریەم یەعقوبە و مامۆستاى زانکۆیە، تەمەنى 40 ساڵە.