گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فراکسیۆنی سەدری: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ناچارییە بۆ هەموو لایەنەکان

2022.02.16 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنی سەدری: بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ناچارییە بۆ هەموو لایەنەکان

ناس کورد-

فراکسیۆنی سەدرییەکان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەبێت هەموو لایەنەکان پابەندی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن کەعبی، سەرۆکی فراکسیۆنی سەدرییەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بینای پەرلەمانی عێراق (16-2-2022) وتی، "ئێمە هەموومان ڕێز لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەگرین و هەر بڕیارێکیش لەو دادگایەوە بێت دەبێت وەک خۆی جێبەجێ بکرێت."

 

دوێنێ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ.  

 

بەڵام هاوپەیمانی سیادە کە لە هەردوو جەمسەرە سەرەکییەکەی سوننەی عێراق پێکدێت لەبارەى بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند، "دواخستنی هەندێک دۆسیەی بنچینەیی یاخود یەکلاییکردنەوەى هەندێک بڕیار لە کاتە هەستیارەکاندا دەبێتەهۆی ئاڵۆزکردنی هەوڵە دڵسۆزانەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەروەها بردنی وڵات بەرەو چەند ئەگەرێکی نادیار."

 

هەر لە کۆنگرەکەدا، حەسەن کەعبی وتیشی، "داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە پەلە بکات لە پێکهێنانی لیژنەکان و هەوڵ دەدەین یاسای گرنگ دەربچێنین."

 

بەڵێنیشی دا کە هەستن بە کاری چاودێری ورد بۆ سەرجەم کاروبارەکانی حکومەت و لایەنەکان.