گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستی سوننەکان لەبارەى بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی: هەوڵەکان ئاڵۆز دەکات

2022.02.16 - 13:34
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستی سوننەکان لەبارەى بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی: هەوڵەکان ئاڵۆز دەکات

ناس کورد-

هاوپەیمانی سیادە کە لە هەردوو جەمسەرە سەرەکییەکەی سوننەی عێراق پێکدێت لەبارەى بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕایگەیاند، "دواخستنی هەندێک دۆسیەی بنچینەیی یاخود یەکلاییکردنەوەى هەندێک بڕیار لە کاتە هەستیارەکاندا دەبێتەهۆی ئاڵۆزکردنی هەوڵە دڵسۆزانەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و هەروەها بردنی وڵات بەرەو چەند ئەگەرێکی نادیار." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دا بە نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ.

 

لەوبارەیەوە، هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا (16-2-2022) داوا لە هەردوو حکومەتی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێم دەکات "دانوستانی ڕاستەوخۆ" دەستپێبکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە کاتێکی گونجاودا.

 

هاوکات داواشی لە پەرلەمانی عێراق کردووە یاسایەکی نوێی نەوت و غاز دەربکات کە لە کوردستانەوە تاوەکو بەسرە بگرێتەوە.

 

me_ga.php?id=5002