گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

’’لە ئایندەیەكی نزیكدا’’ سەرۆكی هەرێم وادەی هەڵبژاردن دیاری دەكات

2022.02.16 - 12:54
App store icon Play store icon Play store icon
’’لە ئایندەیەكی نزیكدا’’ سەرۆكی هەرێم وادەی هەڵبژاردن دیاری دەكات

ناس کورد-

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، لە ئاییندەیەكی نزیكدا وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاری دەكرێت و بۆ ئەم مەبەستەش رێكاری پێویست دەگیرێتە بەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێمن هەورامی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا (16-2-2022) ڕایگەیاند، "ئێمە وەك دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، لەگەڵ سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆدەبینەوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان وادەی هەڵبژاردن دیاری دەكات."

 

وتیشی، "خۆشبەختانە بۆچوونی فراكسیۆنەكان كە بۆمان گەڕاوەتەوە، لە خاڵی یەكەمدا زۆربەیان داوای هەڵبژاردن دەكەن، بەڵام ئامادەكاری پێویستە، ئێمە وەك سەرۆكایەتیی پەرلەمان بابەتی یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن بەپێی داواكاریی و ڕێككەوتنی لایەنەكان چارەسەر دەكەین، لێژنەیەكیش لەمبارەیەوە لەگەڵ لایەنەكان لە گفتوگۆ دان."