ناس کورد-
خۆپیشاندانی بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی لە سلێمانی بۆ سێیەم ڕۆژ بەردەوام بوو، ئەمڕۆ شەقامی سەرەکی مەلیک مەحمودیان داخست و داوا دەکەن ماوەی خوێندنیان بۆ درێژبکرێتەوە و تاقیکردنەوەکانیش دوابخرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئەو خوێندکارانە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەکە گردبوونەوە، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە چوونەسەر شەقام و شەقامێکی سەرەکییان لەسلێمانی داخست، بەنیازن بچن بەرەو پارێزگای سلێمانی.
بەشێک لەو خوێندکارانە کە قسەیان بۆ ناس کورد کرد دەڵێن، بەهۆی بەفربارین و سەرماوە ماوەی 13 ڕۆژ خوێندن دواخراوە، بۆیە داوا دەکەن ئەو ماوەیەیان بۆ قەرەبوو بکرێتەوە و تاقیکردنەوەکان دوابخرێت چونکە ناتوانن کۆنتڕۆڵی مەنهەج بکەن.