گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەوافوق نەک زۆرینە

یەکێتى چارەسەرێک بۆ ’’چەقبەستنى’’ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار دەخاتەڕوو

2022.02.15 - 23:58
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى چارەسەرێک بۆ ’’چەقبەستنى’’ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار دەخاتەڕوو

ناس کورد-

 

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند، چەقبەستنى پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار بەڵگەى پێویستى کارکردنە بە تەوافوقى سیاسی نەک زۆرینەى نیشتیمانى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ستران عەبدوڵا لەلێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" ئاماژەى بەوەکرد، چەقبەستنى پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار و راوەستانى پڕۆسەى سیاسی بەڵگەى ئەوەیە کە عێراق دەبێت بە تەوافوقى سیاسی و بنەماکانى دواى 2003 ببرێت بەڕێوە، زۆرینەى نیشتیمانى بەدەردى سیاسی عێراق ناخوات.

 

وتیشى دامەزرێنەرەکانى عێراقى نوێ جەختیان لەسەر تەوافوقى سیاسی کردووەتەوە کە بەشێکم لە جەوهەرى دەستورى عێراق، ئەگەریش ئەوە رەچاو بکرێت پێکهێنانى حکومەت ئاسانتر بەڕێوەدەچێت.

 

ستران عەبدوڵا باسى لەوەشکرد، کۆبوونەوەکانى بافڵ تاڵەبانى لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان جەختکردنەوەیە لەسەر ئەوەى کە چوارچێوەیەکى عێراقى بدرێت بە پرسى رێککەوتنى لایەنەکان لەسەر پڕۆسەى سیاسی و پێکهێنانى حکومەت چونکە هەمووان پەیوەندیدارن بە پڕۆسەى سیاسی.