گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکى پارتى: دواى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى هەرێم لەبەردەم دوو بژاردەى تاڵدایە

2022.02.15 - 22:06
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى پارتى: دواى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى هەرێم لەبەردەم دوو بژاردەى تاڵدایە

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، دواى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دژى دۆسیەى نەوت، هەرێم لەبەردەم دوو بژاردەدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هێڤیدار ئەحمەد لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "هەرێمی کوردستان لەبەردەم دوو بژاردەدایە و هەردووکی تاڵن: یان دەبێ تەسلیمی بەغدا بین، یان بەغدا نان و ئاو و هەوا لێت دەبڕێ".

 

دەشڵێت "هەندێک (کورد) دەڵێن :دەبێ کورد خزمەتکاری یەکریزی نێو ماڵی شیعە بێت، بەڵام شیعە هەمیشە کار دەکەن بۆ پەرتکردن و لاوازکردنی یەکریزی نێوماڵی کوردی".

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، لە گفتوگۆکانی بودجەی ٢٠٢١ حکومەتی ھەرێم رازی بووە لەسەر ئەوەی  مەلەفی نەوت هەمووی رادەستی عێراق بکرێت، وەزیری دارایی عێراق وتی وەرناگرین. ھەرێم رازی بوو رۆژانە ٤٦٠ ھەزار بەرمیل بداتە عێراق یان ئەقیامەکانی، بەغدا ھەر رازی نەبووە؟ لە ٢٠١٥ ھەرێمی کوردستان رۆژانە ٥٥٠ ھەزار بەرمیل رادەستی سۆمۆیکرد و ھەر بودجەیان نەنارد.

 

ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی عێراق  بڕیاری دا بە نادەستوریبوونی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند کە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ.  

  

لەدوای دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی پرۆسەی فرۆشی نەوتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا (سێشەممە 15-2-2022) ڕایگەیاند، "یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستوری عێراقە."  

  

ئاماژەی بەوەشکردووە، "حكومەتی هەرێم پابەند كراوە بەوەی وەزارەتی نەوت و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق چاودێری تەواوی گرێبەستەكانی فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم بکەن."  

  

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "حكومەتی هەرێم پێویستە پابەند بێت بە ڕادەستكردنی نەوت بە حكومەتی فیدڕاڵی."